AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٤ ١٤:٠٥

گەورەترین شەپۆلی هێرشی مووشەکی ئێران، تەلئەبیبی سووتاند

گەورەترین شەپۆلی هێرشی مووشەکی ئێران، تەلئەبیبی سووتاند

لە بیست وپێنجەمین ڕۆژی شەڕدا بە هۆی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر تەلئەبیب، ژمارەیەکی زۆر زایۆنیست کوژران و بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیران شەوی ڕابردوو هێرشێکی مووشکی بەرفراوان و بێ وێنەی کردە سەر تەلئەبیب و دەوترێت 122 زایۆنی بریندار بوونە و ژمارەیەکیش کوژراون.

لە هەواڵەکاندا هاتووە تا ئێستا بە هۆی هێرشە مووشەکیەکانی ئێرانەوە 4829 زایۆنی بریندار بوونە و ژمارەی کوژراوانیش ئیسڕائیل ڕێگە نادات بڵاو بێتەوە.

ئێران لە نیوەشەوی ڕابردووەوە تا ئێستا زیاتر لە 7 جار ناوچە جیاجیاکانی ئیسڕائیل لە لایەن ئێرانەوە کراوەتە ئامانجی مووشەک.

News ID 58980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha